AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٦ ١٢:٣٤

بە دوو شانۆ لە سنە و هەمەدانەوە؛

فێستیڤاڵی شانۆی تەنزی دیواندەرە دەستی پێکرد

فێستیڤاڵی شانۆی تەنزی دیواندەرە دەستی پێکرد

پێنجەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی شانۆی تەنزی دیواندەرە بە دوو شانۆ لە سنە و هەمەدانەوە دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی تەنزی دیواندەرە ڕایگەیاند: لە ڕۆژی یەکەمی ئەو فێستیڤاڵە دوو بەرهەمی "چیرۆکی ۆیاوێک کە لێوی نەبوو" و "مریشکی باخی هەپەرووت" لە سنە و دیواندەرەوە بە ئامادەبوونی ناوبژوانان و هونەرمەندان بەڕێوە چوو.

سەلیم کەریمی درێژەی دا: لە درێژەدا کۆبوونەوەی ڕەخنەگری و لێکدانەوەی کارەکان بە بەشداری دەرهێنەر و ئەکتەرەکان بەڕێوە چوو و لە درێژەشدا وۆرک شۆپێکی باش لە شوێنی بەڕێوە چوونی بەرهەمەکان ڕێکخرا کە لەلایەن هونەرمەندانی شانۆوە پێشوازیی لێکرا.

ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژی دووهەمیشدا چوار بەرهەم لە ناوەندی فەرهەنگی ئیدارەی ئیرشاد و هۆڵی کۆبوونەوەکانی کتێبخانەی گشتی شاری دیواندەرە بەڕێوە دەچێت.

News ID 42815

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha